رۆنالدۆ بەرناکەوێ
دوای بلاو بوونەوەی دەنگۆی رۆیشتنی کریستانۆ رۆنالدۆی ئەستێرەی دیاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەھۆی ئەو باجە زۆرەی لەلایەن حکومەتی ئیسپانیاوە خراوەتە سەری ئێستا رۆنالدۆ ھەموو دەرگاکانی لەسەر یانەی ریال مەدرید داخستووە و ئەگەری رۆیشتنی یەک لای کردۆتەوە کە چیتر بۆ یانەی ریال مەدرید یاری ناکات، رۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە سەرجەم ڕاگەیاندنەکانی ووڵاتی پرتوگاڵ ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە رۆنالدۆ بە تەواوی خۆی یەک لا کردۆتەوە کە ئەمە دواین وەرز بوو یاری بۆ یانەی ریال مەدرید کردووە بۆیە لە دوای دەنگۆی رۆیشتنیشی ھەریەک لە یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یانەکەی پێشووی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە حەزی گواستنەوەی کریستانۆیان ھەیە بۆ ریزی یانەکانیان ، مارکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا تاکو ئێستا یانەی ریال مەدرید بەفەرمی ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کە ئارەزووی رۆیشتنی دۆن بکەن کە ئەمساڵ رۆلێکی کاریگەری بینی لەگەڵ یانەی شاھانە لە بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی وجامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و جامی جیھانی یانەکان.
کارزان کانەبی
