ھازارد ریال مەدریدی ڕەت کردەوە
ئیدین ھازارد ئەستێرەی یانەی چێلسی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی بەلجیکا ھەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە ئەگەری ھەبوو بچێتە ریزی یانەی شاھانە و لە وەرزی نوێ خولەکانی ئەوروپا بە درێسی یانەی شاھانە دەربکەوێت، لەم بارەشەوە ھازارد ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئارەزووی مانەوە دەکات لە خولی ئینگلیزی و یانەی چێلسی لە وەرزی داھاتوو ئەوەشی دەرکاندووە کەوا ھیچ نیازی جێھیشتنی یانە ئینگلیزیەکەی نییە گوتیشی ناتوانن بە ھیچ نرخێک سەرنجم ڕابکێشێت بۆ ھیچ یانەیەک دەمەوێت لەگەڵ یانەی چێلسی نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی بپارێزین جگە لەوەش نازناوی باشترین یاریزانی خولەکەش ھەر لەسەر ناوی خۆی بھێلێتەوە ھەموو دەرگاکانی رۆیشتنی لەسەر سەرجەم یانەکانی ئەوروپا داخست کە چاویان لەسەر تواناکانی ھازارد بوو بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکەن بەتایبەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کە زۆر دەنگۆی ئەوە ھەبوو ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی ئێستاش ھازار دووچاری پێکان بووە لە تیپەکەی دابڕاوە.
کارزان کانەبی
