کاروان حەز بە خزمەت کردنی شاری کەلار دەکات
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو لە خولی پلە نایابی پێشمەرگەی کوردستان یانەی شێروانە بۆ یەکەمجار لەمێژووی یانەکە بە کوڕانی شارەکە و بە ڕاھێنەرێکی لاوی شاری کەلار توانی پلەی سێ یەمی خولەکە دەستەبەر بکات، بۆیە ئیدارەی یانەی شێروانەش تاکو ئێستا بە فەرمی قسەی لە سەر مانەوەی ئەم ڕاھێنەرە لاوە نەکردووە بۆ ئەوەی ئایا لە وەرزی نوێ بە ڕاھێنەری یانەکەی دەھێلێتەوە یاخود ڕاھێنەرێکی تر دەکەنە ڕاھێنەر لەم بارەشەوە کاروان محەمەد ڕاھێنەری یانەی شێروانە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" وەرزی ڕابردوو توانیمان ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنین ھەر چەندە ئامانجی ئێمە زیاتر بوو، بەڵام ئەنجامەکەمان وەکو پێویست بوو، گوتیشی " تاکو ئێستا ئیدارەی یانەکەیان قسەی لەگەڵ نەکردووە لەسەر پرسی بەردەوام بوونی لە مەشقی یانە گەرمیانیەکە بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان، بەڵام ھەر کات ئەوان قسە بکەن من ئامادەم خزمەتی یانەی شارەکەمان بکەین و ھەرچی باش بێت لە پێناو خزمەت کردنی ئەو یانەیە ئەنجامی بدەین، گوتیشی " ئەم یانەیە یانەیەکی باشە و خاوەن کۆمەلێک یاریزانی بەتوانایە لەسەر ئاستی یانەکانی کوردستان کە خۆم خەڵکی شارەکەشم دەمەوێت زۆرترین خزمەت بە یانەی شێروانە بکەم و ھەرچی لە توانام بێت پێشکەش و خزمەتی بکەم.
کارزان کانەبی
