رێکار بڕیاری نەداوە
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو رێکار ھاشم لەگەڵ ھەڵبژاردەی لاوانی کوردستان دووچاری پێکان ھات نەیتوانی وەکو پێویست لە یاریگاکان بیینرێ ، لە وەرزەکانی ڕابردووش لە ھەردوو خولی نایابی یانەکانی کوردستان و عێراقی بۆ ھەردوو یانەی ھەندرێن و ھەولێر یاری کردووە و خاوەن ئاستێکی بەرزە وەکو یاریزانێکی لاو، بەڵام دەرکەوتنی لە خولی عێراقی درەفتێکی باش بوو کە لەلایەن دەستەی ڕاھێنەرانی ھەڵبژاردەی لاوانی عێراقیش بانگەشت کرا، وەرزی ڕابردووش ناوبراو بۆ ھیچ یانەیەکی عێراقی یاری نەکرد، لە ئێستاشدا یاریزانی ناوبراو لەگەڵ ھیچ یانەیەک رێک نەکەوتووە بۆ یاری کردن لە خولەکان، لەم بارەشەوە رێکار ھاشم یاریزانی یانەی ھەندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" تاکوئێستا ھیچ بڕیارێکم نەداوە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ یاری بۆ چ تیپێک بکەم، چونکە ھێشتا خولی عێراقی و کوردستان ماوە بۆ ئەوەی وەرزی تازەی دەست پێبکاتەوە، ھیوادارم لە وەرزی نوێ بتوانین ئاست و ئەنجامی باش پێشکەش بکەین لە خولەکانی کوردستان و عێراق ، لە بارەی ھاتنی گرێبەستیش ناوبراو گوتی" تاکو ئێستاش ھیچ قسەیەکم لەگەڵ ھیچ یانەیەک نەکردووە بۆ وەرزی داھاتوو، بەھیوای ئەوەشم خولی کوردستان زیاتر بەرەووپێش بچێت و یانەکانی زیاتر ڕکابەری بکەن
کارزان کانەبی
