بە فەرمی ... كاتی دادگایكردنی رۆناڵدۆ راگەیاندرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، دادگای ئیسپانیا رۆژی 31ـی مانگی داهاتووی بۆ بانگهێشتكردنی كریستیانۆ و لێپێچینه‌وه‌ی له‌سه‌ر خۆدزینه‌وه‌ی له باجدان ده‌ستنیشان كرد.
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو دادگای ئیسپانیا به فه‌رمی كریستیانۆ رۆناڵدۆی به گه‌نده‌ڵیكردن له خه‌زینه‌ی حكوومه‌تی ئیسپانیا تاوانبار كرد و له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد بوو كه كریستیانۆ له نێوان ساڵانی 2011 تا 2014 كۆمپانیایه‌كی بۆ خۆدزینه‌وه له باجدان دامه‌زراندووه و بایی 14.7 ملیۆن یۆرۆ باجی حكوومه‌تی نه‌داوه.
محمد سلێمان
