مارادۆنا: ئاوات خوازبووم كە رۆناڵدۆ ئەرجەنتینی بایە

مارادۆنا: ئاوات خوازبووم كە رۆناڵدۆ ئەرجەنتینی بایە
لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی (TYS)ی ئەرجەنتینی دێگۆ مارادۆنا گووتی: کریستیانۆ یاریزانێکی بەهێزە حەزم دەکرد یاریزانی هەڵبژاردەی تانگۆ بوایە لەبەرئەوەی هەر تۆپێکی پێشکەش بکرێت بە ڕێژەیەکی زۆر گۆڵی پێ تۆمار دەکات.

مارادۆنا لە بارەی رۆنالدۆ و میسی گووتی: لە نێوان میسی و رۆنالدۆ بەردەوام میسی هەڵدەبژێرم، بەلام ئەو دوو یاریزانە جیاوازن کریستیانۆ رۆنالدۆ گۆڵکارە و میسیش بە شێوەیەکی سەرنج راکێش یاری بە تۆپ دەکات.

گووتیشی: پێویستە میسی نازناوی جامی جیهانی بۆ هەلبژاردەی ئەرجەنتین بەدەست بهێنێت تا ببێتە باشترین یاریزان.

سەبارەت بە سامپاولی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گووتی: من توڕەم لە سامپاولی راهێنەری تانگۆ، تێناگەم هەشت یاریدەدەری بۆ چییە؟

گووتیشی: شێتییە ئەگوێرۆ لە پێکهاتەی ئەرجەنتین دوربخرێتەوە لە پێناو بانگهێشت کردنی ماورۆ ئیکاردی.

محمد سلێمان

Top