بایرن میونشن لە بارەی كرینی رۆناڵدۆ روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

بایرن میونشن لە بارەی كرینی رۆناڵدۆ روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
دوای بریاری رۆشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید چەندین دەنگۆ لەسەر کرینی ئەو یاریزانە لە لایەن میدیاکانەوە بڵاو کرانەوە بە تایبەت بۆ یانەکانی مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن.

لەم بارەیەوە کارلس ھاینز رۆمەنیگە سەبارەت بە دەنگۆی کرینی لە لایەن یانەی بایرنەوە گووتی: کاتێک وەرزی گواستنەوە دەست پێدەکات ئێمە دەبینە باس و خواسی میدیاکان بەڵام ئێمە ھەرگیز وەڵامی ئەو میدیایانە نادەینەوە، بەڵام لێرەوە رایدەگەیەنم کە ئێمە بەھیچ شێوەیەک داوای ئەو یاریزانەمان نەکردووەو ناشی کەین و ھەموو ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکەینەوە.

محمد سلێمان
Top