دۆرتمۆند لە بارەی بالۆتێلیەوە بێ هیوا بوو
بە گوێرەی هەواڵی نیس مەتین، مینۆ رایۆلای بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانە 26 ساڵییەکە رایگەیاند: هیچ کێشەیەک لە گرێبەستی بالۆتێلی دروست نەبووە و لە کەمترین ماوەدا گرێبەستەکەی لەگەل یانەکەی نوێدەکاتەوە.
دوای ئەوەی بالۆتێلی لە یانەی لیڤەرپوول و میلان ئاستێکی خراپی پێشکەش کرد، بەڵام لە یانەی نیس جارێکی دیکە لەدایک بوویەوە و لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری لە 28 یاری کردووە و 17 گۆڵی تۆامر کردووە و یەک ئاسیستیشی درووستکردووە.
محمد سلێمان
