لە گەندەڵیە بەردەوامییەكانی فیفا ئیفانتینۆی سەرۆكیش تێوەگلا

لە گەندەڵیە بەردەوامییەكانی فیفا ئیفانتینۆی سەرۆكیش تێوەگلا
جیانی ئیفانتینۆ، سەرۆکی فیفا رووبەڕووی دۆسیەیەکی گەندەڵی دەبێتەوە و جارێکی دیکە فیفا و سەرۆکەکەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی راپۆرتێکی تێروتەسەلەی لەسەر ئەو کەیسە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە کە جیانی ئینفانتینۆ بەریتیلی داوە بە چەند سەرۆک فیدراسیۆنێک بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی کۆنفیدراسیۆنەکاندا دەنگ بەو بەربژێرە بدەن کە پشتگیری لە ئینفانتینۆ دەکات.

راپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا و فاتیمە سامۆورای ئەمیداری گشتی فیفا بەڵێنیان بە بەریتانیا داوە ئەگەر ئەندامەکانیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ کۆنفیدراسیۆنی ئەفریقیا پشت بکەنە عیسا حەیاتۆ و پشتگیری لە ئەحمەد حەمەد بکەن، ئەوا پارەی زۆر وەک یارمەتی دەدەنە یەکێتییەکەیان و پاڵپشتییان دەکەن، چونکە عیسا حەیاتۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فیفادا دەنگی بە شێخ سەلمان بن ئیبراهیمدا بوو، پشتگیری ئینفانتینۆشی نەکردەکرد.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لێژنەی لێکۆڵنەوە و سزادان لە سویسرا و بەسەرپەرشتی کۆنێل بۆربێلی دۆسیەکەیان کردووەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام هێشتا لە سەرەتای لێکۆڵنەوەکاندان و لە داهاتووشدا بەڵگەی زۆر زیاتر دەخرێتە روو.

ساڵی 2015 دوای ئەوەی سێپ بلاتەر، سەرۆکی پێشووی فیفا لە گەندەڵییەوە تێوەگلا، بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵ سڕ کرا و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، دواتر بە هەڵبژاردن جیانی ئینفانتینۆ بە سەرۆک هەڵبژێردرا، کە پێشتر خۆی ئەمیداری گشتی یۆفا بوو.

محمد سلێمان
Top