بوروسیا دۆرتمۆند نرخی دەستبەرداربوونی دیمبلی بۆ بارسێلۆنا راگەیاند

بوروسیا دۆرتمۆند نرخی دەستبەرداربوونی دیمبلی بۆ بارسێلۆنا راگەیاند
یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی نرخی دەستبەرداربوون لە عوسمان دیمبلی بەسودی یانەی بەرشلۆنە دیاریکرد.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە دیمبلی تەمەن 20 ساڵ یەکێکە لەئامانجەکانی یانەی بەرشلۆنە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەرزی رابردوو پێش ئەوەی کوڕە فەرەنسیەکە پەیوەندی بە بروسیادۆرتمۆندەوە بکات ئامانجی بلاوگرانا بووە.

بەپێی هەواڵەکەی سپۆرت ئیدارەی دۆرتمۆند ئاگاداری خواستی بەرشلۆنەن هەربۆیە بڕیاریانداوە بەکەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکەیان نەبن.

پێشتر سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایانکردبوو یانەی بەرشلۆنە ئامادەیە لەپێناو گواستنەوەی دیمبلیدا بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات.


محمد سلێمان
Top