كۆتایی رۆناڵدۆ بە میندێزی بەرێوەبەری كارەكانی راگەیاند كە ئامادەكاری بكات بۆ چوونی بۆ ئەم یانەیە

كۆتایی رۆناڵدۆ بە میندێزی بەرێوەبەری كارەكانی راگەیاند كە ئامادەكاری بكات بۆ چوونی بۆ ئەم یانەیە
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی ریال مەدرید قسەی لەگەڵ بریكاری كارەكانی خۆی كردووە و داوایەكی ئاراستە كردووە.

رۆژنامەی ئەپۆلای پورتوگالی راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، رۆناڵدۆ لەگەڵ خۆرخێ میندێزی بەرێوەبەری كارەكانی رۆناڵدۆ كۆبۆتەوە و ئەستێرە پورتوگالییەكە داوایەكی ئاراستە كردووە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: رۆناڵدۆ داوای لە بریكارەكەی كردووە هەموو هەوڵێك بدات بۆ ئەوەی بۆندێك لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد واژۆ بكات و بەفەرمی بگەرێتەوە ریزی ئەو یانەیە.

هەروەها ئەپۆلا بڵاوی كردۆتەوە، رۆناڵدۆ دەیەوێت بەهەمان نرخی پەیوەندیكردنی بە ریال مەدرید كە (94) ملیۆن یۆرۆ بوو، بگەرێتەوە ریزی یانەی شەیتانە سوورەكان.

بەبروای رۆناڵدۆ بریاری جێهێشتنی ریال مەدرید بریاری كۆتاییە و ئامادە نییە لە ئیسپانیا بمێنێتەوە و بۆ وەرزێكی دیكەش یاری بكات.


محمد سلێمان
Top