لیڤەرپوڵ گەورەترین گرێبەست لە مێژووی یانەكەیدا ئەنجام دەدات
بەپێی هەواڵی رۆژنامە فەرەنسیەکە یۆرگن کلۆبی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ ئامادەیە بڕی 61 ملیۆن پاوەند لە پێناوی گواستنەوەی گۆڵکارەکەی وەرزی رابردووی خولی ئەڵمانیدا خەرج بکات و بەڵێی ئیدارەی یانەکەی وەرگرتووە.
بەپێی هەواڵەکەی لۆباریزیان گەربێت و ئەو گرێبەستە ئەنجام بدرێت ئەوا ئۆبامیانگ دەبێتە خاوەنی گرانترین گرێبەست لەمێژووی یانەی لیڤەرپوڵدا.
ئۆبامیانگ وەرزی رابردوو لەخولی ئەڵمانیادا 31 گۆڵی بۆ دۆرتمۆند تۆمارکردو بووە گۆڵکاری بۆندسلیگا.
محمد سلێمان
