بۆ سەرۆكایەتی ریال مەدرید پێرێز تەنها كاندید و بێ ركابەر بوو
ده‌رگاى خۆ بهربرژێركردن بۆ سه‌رۆكایه‌تى یانه‌كه تاوه‌كو رۆژى 18/6 بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ درێژه‌ى كێشا به‌ڵام هیچ به‌ربژێرێك نه‌یانتوانى خۆیان بخه‌نه ململانێى پیرێزى سه‌رۆكى ئێستاى یانه‌كه‌و به‌وه‌ش پیرێز تاوه‌كو ساڵى 2021 له سه‌رۆكایه‌تى یانه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
فلۆره‌نتینۆ پیرێزى سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌درید 2 جار له ماوه‌ى رابردوو پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ریال مه‌دریدى له ئه‌ستۆ گرتووه پاش ئه‌وه‌ى ساڵى 2009 بووه سه‌رۆك و ساڵى 2013 جارێكى دیكه بۆ 4 ساڵ سه‌رۆكایه‌تى وه‌رگرتووه.
پێشتریش بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ سه‌رۆكایه‌تى یانه‌كه‌ى له نێوان ساڵانى 2000 بۆ 2006 له ئه‌ستۆ گرتبوو.
محمد سلێمان
