جگە لە مان یونایتد و سان جێرمان بایرنیش هاتە نێو ركابه‌ری كردن بۆ بەدەستهێنانی رۆناڵدۆ
رۆژنامه‌ى بێلێدى ئه‌ڵمانیا راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى لاگازێتا دیلۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاو كردۆته‌وه تیادا هاتووه راهێنه‌رى بایره‌ن میونخ كارلۆ ئه‌نشلۆتى زۆر به‌هێزەوە ده‌یه‌وێت جارێكى تر به‌یەكه‌وه له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ كار بكات، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردووكیان له ریال مه‌درید به‌یه‌كه‌وه كاریان كردبوو.
جێگه‌ى ئاماژه بۆكردنه یانه‌كانى مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى و پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى ركابه‌رى ده‌كه‌ن له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى یاریزانى پرتوگالى كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
محمد سلێمان
