بە جێبەجێكردنی ئەم كارە رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە هەواڵێكی چاوەرواننەكراودا رۆژنامەی ئەبۆلای پورتوگالی بێزاری رۆناڵدۆی لە سیستەمی باجدان لە ئیسپانیا ئاشكراكرد و ئەستێرەكەش دەیەوێت ریزی ریال مەدرید بەجێبهێڵێت.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردەوە، رۆناڵدۆ مەرجی خۆی هەیە بۆ ئەوەی تا ساڵی (2022) لە یانەی ریال مەدرید بمێنێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: رۆناڵدۆ لە كۆبوونەوەكەی رۆژی (2)ی مانگی داهاتوو كە لەگەڵ سەرۆكی یانەی ریال مەدرید سازی دەكات داوای پێدانی بڕی باجە كەڵەكەبووەكە دەكات و جگە لەمەش تێكرای باجەكانی داهاتووش دەخاتە سەر شانی تیپەكە.
میرەر ئەوەیشی نوسیوە: رۆناڵدۆ ویستوویەتی پاڵەپەستۆ بخاتە سەر كارگێری ریال مەدرید و هەواڵی رۆیشتنی بكاتە كارتێكی گرنگ تا مووچەكەی زیاتر بكرێت و باجەكانی خۆی بخاتە سەر شانی تیپەكە.
محمد سلێمان
