ئینریكی لە پریمەرلیگەوە دەگەرێتەوە بۆ راهێنەرایەتی كردن

ئینریكی لە پریمەرلیگەوە دەگەرێتەوە بۆ راهێنەرایەتی كردن
رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی دەكاتەوە، لویس ئینریكی راهێنەری پێشووی یانەی بەرشلۆنە پاڵێواروە بۆ ئەوەی مەشقی یانەی چێڵسی بداتەوە.

رۆژنامەی (ئیندیبێندێنتی) ئینگلیزی بڵاوی كردەوە، یانەی چێڵسی هەوڵەكانی خۆی چڕ كردۆتەوە بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەی ئەنتۆنیۆ كۆنتی چونكە ئیدارەكە پێی وایە هەڵسوكەوتەكانی ئەم راهێنەرە لە شوێنی خۆی نییە و ئەوەی بەرامبەر كۆستا كردوویەتی لە راهێنەرێكی پیشەگەر ناچێت.

رۆژنامەكە ئەوەیشی روون كردۆتەوە، یانەی چێڵسی بەدوای شوێنگرەوەی كۆنتی دەگەرێت و بۆ ئەمەش دەیەوێت پەیوەندی بە لویس ئینریكی راهێنەری پێشووی بەرشلۆنە بكات.

ئینریكی بریاریداوە بۆ ماوەی یەك وەرز پشوو بدات بۆ ئەوەی بەتوانایەكی بەرزتر بگەرێتەوە كاری راهێنەرایەتیكردن و پێدەچێت لەدوای تاقیكردنەوەی خولەكانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا ئەمجارە رووبكاتە خولی ئینگلیزی و لەدەرگای چێڵسییەوە مەشق لە پرێمەرلیگ بداتەوە.


محمد سلێمان

Top