پیپی لە لایەن سان جێرمانەوە بێ هیوا كرا
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەنین بۆ ماوەی زیاتر لەوەرزێک گرێبەست لەگەڵ پیپی دا بکەن.
بەپێی هەواڵەکە ئیدارەی پاریس سان جێرمان بۆندێکیان بۆ ماوەی ساڵێک پێشکەشی پیپی کردووە و ساڵی دووەمیشیان بەکراوەیی هێشتووەتەوەو نایانەوێت گرێبەستی ماوە درێژی لەگەڵدا بکەن.
پیپی تەمەن 34 ساڵ لە هاوینی 2007دا یانەی پۆرتۆی بەجێهێشت و پەیوەندیکرد بەیانەی ریاڵ مەدریدەوەو ماوەی 10 ساڵ یاری بۆکرد، لەچەند رۆژی رابردووشدا بڕیاری رۆشتنی لەیانەکەی پایتەختی ئیسپانیا راگەیاند.
پیپی لە ئێستادا لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتوگال لە روسیایەو لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری پاڵەوانێتی جامی کیشوەرەکان دەکات کە بڕیارە سبەی شەممە دەستپێبکات.
محمد سلێمان
