لە رووی ماددیەوە كێشەیەكی گەورە دەكەوێتە نێو جامی كیشوەرەكان
بە پێی زانیاریەكان تا ئێستا 30% بلیتی یاریەكانی قۆناغی یەكەم نەفرۆشراوە كە نرخەكەی بە 700 ھەزار یۆرۆ مەزەندە كراوە، بۆیە پێش بینی دەكرێت جگە لە یاریەكانی ھەڵبژاردەی رووسیا یاریەكانی تر كەمترین ھاندەر بێنە یاریگاكانەوە كە ئەوەش كێشەی گەورەیە نەك بۆ ئەم پاڵەوانێتیە بەڵكو ترسی ئەوە ھەیە بۆ یاریەكانی مۆندیالیش كە ساڵی داھاتو دەكرێت بە ھەمان شیوە بلیتی یاریەكان نەفرۆشرێت.
محمد سلێمان
