مۆراتا هەفتەی داهاتوو ماڵئاوایی لە ریال مەدرید دەكات
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی كە نزیكە لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانی ریال مەدرید، لە ژمارەی ئەمرۆیدا وادەی رۆیشتنی مۆراتای بۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئاشكراكردووە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: سەرەتای هەفتەی داهاتوو ، مۆراتا ریزەكانی ریال مەدرید بەجێدەهێڵێت و گەشتی شاری مانچستەر دەكات.
هەروەها هاتووە: مۆراتا لەدوای یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ نەیویستووە بەخێرایی بریاری كۆتایی بدات، بۆیە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو وەك یاریزانی نوێی مانچستەر یونایتد پێشكەشی راگەیاندنەكان و هاندەران دەكرێت.
ئاس ئەوەیشی نوسیوە: بۆندی مۆراتا دەگاتە نزیكەی (75) ملیۆن یۆرۆ ، دەبێتە شوێنگرەوەی ئیبراهیمۆڤیچی سویدی، چونكە یاریزاكە بەفەرمی بۆندەكەی لەلایەن بەرپرسانی یانەی مانیۆ نوێ نەكرایەوە.
