یوفا لەبارەی دیاری کردنی باشترین یاریزانی ئەوروپا چەند زانیاریەکی بڵاو کردەوە
خەڵاتەكانیش بریتیە لە:
1- خەڵاتی باشترین گۆڵچی
2- باشترین بەرگریکار
3- باشترین ناوەند
4- باشترین ھێرش بەر
5- باشترین یاریزانی خولەکانی ئەوروپا
بریارە رۆژی 4-8-2017 لیستی ناوی یاریزانە پاڵێوراوەکان بۆ بەدەست ھێنانی خەڵاتی باشترینەکان دیاری بکرێن و رۆژی 24ی 8ی ئەمساڵیش لە بۆنەیەکی تایبەت لە شاری مۆناکۆ خەڵاتی باشترینەکان دەبەخشرێت.
ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەمساڵ سەرجەم ئەو راھێنانەرانە دەنگ دەدەن کە بەشداری خولەکانی ئەوروپایان کردووە لەگەڵ 55 رۆژنامەنوسی بەناوبانگی جیھان، بەڵام راھێنەرەکان بۆیان نییە دەنگ بە یاریزانێک بدەن کە لە تیپەکەی خۆی یاری بکات.
محمد سلێمان
