سەرۆکى بارسێلۆنا: مێسی بۆ ماوەیەكی درێژ لە یانەكەمان بەردەوام دەبێت

سەرۆکى بارسێلۆنا: مێسی بۆ ماوەیەكی درێژ لە یانەكەمان بەردەوام دەبێت
لە لێدوانێکیدا سەرۆکی یانەى بارسێلۆنا ئاشکرایکرد، گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەى بۆندی میسی بە سەرکەوتووی کۆتایی پێهات.

وتیشی: میسی پێی راگەیاندم کە دەیەوێت لە بەرشەلۆنە بەردەوام بێت و بەهیچ شێوەیەک بیری لە جیهێشتنی یانەکەى نەکردۆتەوە.

سەرۆکی بارسێلۆنا دوپاتیکردەوە پێش دەستپێکردنەوەى وەرزی نوێ گرێبەستی میسی درێژ دەکرێتەوە تا ساڵی 2021 و رێورەسمێکیشی بۆ ئامادە دەکرێت.

پێشبینی دەکرێت بە پێی گرێبەستە نوێیەکە میسی بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ موچەى سالانە وەربگرێت.
Top