پێنجەمین پاڵەوانێتی خێرای شەترەنجی خانزادبەربەڕێوەچوو
لە میانی زینجیرە پاڵەوانیتییەکانی یانەی شەترەنجی خانزاد کە لە شەوانی مانگی رەمەزانی پیرۆز ئەنجامی دەدات، پێنجەمین پاڵەوانێتی خێرای شەترەنجی خانزاد بەبەشداری ٤٦ شەترەنجزانی کوڕ و کچ بەڕێوەچوو. لەم پاڵەوانێتییانەدا کە شەترەنجزانان لە شارەکانی کوردستان و عێراق و سوریا و میسر و ئێران بەشدارییان تێداکردبوو، رکابەرییەکی بەھێز لە ئارادابوو بەو پێیەی پاڵەوانێتییەکە لەلایەن یەکیتی شەترەنجی نێودەوڵەتییەوە تۆمارکراو و پشتی پێ بەسترابوو ئەویش بەھەماھەنگی لەگەڵ یەکێتی شەترەنجی عێراقی. ھاوکات لە پێنجەمین پاڵەوانێتی خێرای شەترەنجی خانزاد کە بەشیوازی سویسری ٩ راوند بەکاتی ٣ خولەک و زیادکردنی ٢ چرکە بۆ ھەرجوولەیەک بەڕێوەچوو، دەستەیەکی ناوبژیوانانی کوڕ و کچ بەسەرپەرشتی ئەسعەد ئیسماعیل رێکخەری نێودەوڵەتی شەترەنج سەرکەوتووانە پاڵەوانێتییەکەیان بەڕێوەبرد ، لەکۆتاییشدا دیاری و خەڵات بەسەر براوەکان و ناوبژیوانان دابەشکرا و لەھەمان کاتیش وەک رێزلێنانێک لە ئەسعەد ئیسماعیل رێکخەری نێودەوڵەتی کە رۆڵی سەرەکی ھەیە لە پشتبەستنی ئەو پاڵەوانێتییانە لە یەکیتی نێودەوڵەتی شەترەنجەوە، قەلغانی پاڵەوانێتییەکە لەلایەن دلزار حەمەساڵح سەرۆکی یانەی خانزادی پێبەخشرا، ئەنجامەکی پاڵەوانێتییەکەش بەمشێوەیەی خوارەوەبوو: - کوڕان: دیدار محەمەد زاھیر حوسین عەلی حوسێن بەھزاد زینەدین نەبیل عەزیز - کچان: کازیوە سەلاح ھێڤی ھیوا مینا وەجدی ھانا ھاوار
کارزان کانەبی
