رۆناڵدینیۆ بە 300 هه‌زار یۆرۆ دێتە كوردستان

رۆناڵدینیۆ بە 300 هه‌زار یۆرۆ دێتە كوردستان
بەڕێوەبەری كارە وەرزشییەكانی ئەستێرەكانی پێشووی تۆپی پێی جیهان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ (رووداوی وەرزشی) باس لە هێنانی چەندین ئەستێرەی تۆپی پێی پێشوو بۆ كوردستان دەكات و دەڵێت: دەتوانم چەندین ئەستێرە بێنمە باشووری كوردستان، چ بەمەبەستی سەردان بێت یان بەمەبەستی یاری دۆستانە.

سەمیر شەمخە، گەورە سەرمایەداری لوبنانی و بریكاری یاریزانەكانی پێشووی جیهان، گوتی: ماوەیەكی زۆرە پەیوەندیم لەگەڵ ئەستێرەكان هەیەو پەیوەندیم لەگەڵیان وەك بریكاری كارێكی فەرمییە، لە ماوەی رابردووش كلاسیكۆی ئەستێرەكان لەنێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەڕێوەچوو لە بەیرووت، كە بوونی ئەو هەموو هاندەرەو سەركەوتنی كارەكە شایەتی كارێكی سەركەوتوو بوون.

محمد سلێمان
Top