بە فەرمی ... ریال مەدرید خیسۆس فاییخۆی وەك جێگرەوەی کلیپەر پیپی هێنایەوە ریزەكانی
خیسۆس فاییخۆ لەهاوینی ساڵی 2016داو بەشێوەی خواستن لەیانەی ریاڵ مەدریدەوە رویکردە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت و وەرزی رابردووش یەکێک بوو لەیاریزانە باشەکانی یانە ئەڵمانیەکە.
بەرگریکارە ئیسپانیەکە لە 27یاریی خولی یانەکانی ئەڵمانیا ناسراو بە بۆندسلیگا بەشداری کرد، گەر ئەو پێکانانەش نەبوایە کە زیاد لەجارێ دووچاری ماسولکەکانی بوو ئەوا لەتەواوی یاریەکانی یانەکەیدا بەشداری دەکرد.
ئەو هەواڵە لەکاتێکدایە پێشتر بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید پەیوەندییان بە فاییخۆی تەمەن 20 ساڵەوە کردووەو پێیان راگەیاندووە کە بەشێکە لە تیپەکەیان و دەبێتە جێگرەوەی کلیپەر پیپی.
محمد سلێمان
