كۆتینیۆ: گفت و گۆكانم لەگەڵ بارسێلۆنا ئاڵۆزە و زه‌حمه‌ته‌ یاریگاى ئه‌نفێلێد جێبێڵم

كۆتینیۆ: گفت و گۆكانم لەگەڵ بارسێلۆنا ئاڵۆزە و زه‌حمه‌ته‌ یاریگاى ئه‌نفێلێد جێبێڵم
فیلیپ كۆتینیۆ یاریزانی به‌رازیلى و یانەى لیڤه‌رپولی ئینگلیزی باس له‌ گفت و گۆكانى له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى ده‌كات و دووپاتى كرده‌وه‌ گفت و گۆكانى له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌تالۆنیەكە ئاڵۆزه‌.

كۆتینیۆ له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى ده‌یلى میلى به‌ریتانى ئاشكراى كردوه‌ ده‌ڵێت: گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول ماوه‌ و سه‌رنجى ته‌واوم له‌گه‌ڵ داهاتومه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیله‌.

راپۆرته‌ رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ ناوى یاریزانى به‌رازیلى په‌یوه‌سته‌ به‌یانه‌ى به‌رشلۆنه‌، به‌ڵام كۆتینیۆ دووپاتى كردووه‌ له‌ یانه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و زه‌حمه‌ته‌ یاریگاى ئه‌نفێلێد جێبهێڵێت.

محمد سلێمان
Top