گریزمان تا ساڵی 2022 له یاریگاى فیسێنتى كالدیرۆن به‌رده‌وام ده‌بێت
رۆژنامه‌ى ئاس ئاشكراى كردوه هێرشبه‌ره ته‌مه‌ن (26) ساڵه‌كه‌ى فه‌ره‌نسا تاوه‌كو ساڵى (2022) له یاریگاى فیسێنتى كالدیرۆن به‌رده‌وام ده‌بێت و موچه‌كه‌ى زیاد كراوه، به‌ڵام تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه.
گریزمان له چه‌ند بۆنه‌دا ئاشكراى كردبوو نازانێت له مێركاتۆى هاوینه‌دا یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید جێده‌هێلێت یاخود نا، چونكه زیاتر له جارێك یانه‌ى مانچسته‌ر هه‌وڵیدا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه ئیمزا بكات.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه بریارى دادگاى وه‌رزشى رێگرى له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كات تاوه‌كو مێركاتۆى زستانه‌ى داهاتوو هیچ گرێبه‌ستێك ئیمزا بكات، به‌ڵام یاریزانى فه‌ره‌نسى بریاریدا له‌یانه‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت.
محمد سلێمان
