رۆناڵدۆ: لەدوای من هەڵبژاردەی وڵاتەکەم لە دەستێکی ئەمیندایە

رۆناڵدۆ: لەدوای من هەڵبژاردەی وڵاتەکەم لە دەستێکی ئەمیندایە
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و گۆڵکاری یانەی ریاڵ مەدرید، ئاشکرایکرد شوێنگرەوەی خۆی لە وڵاتەکەیدا دۆزیوەتەوەو ئەندریا سیلڤای هێرشبەری یانەی پۆرتۆیە.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی فوتبۆڵی ئیتاڵیا رۆناڵدۆ دەڵێت: لەدوای من هەڵبژاردەی وڵاتەکەم لە دەستێکی ئەمیندایەو سیلڤا یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان.

ئەندریا سیلڤا هێرشبەری یانەی پۆرتۆی پرتوگالیەو لەگەڵ ئەوەی لە سەرەتای یارییکردنیدایە، بەڵام ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و رۆناڵدۆش ستایشی ئاست و تواناکانی دەکات.

سیلڤا نزیکە لەوەی رووبکاتە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی و ئەو یانەیەش بڕی 38 ملیۆن یۆرۆی بۆ تەرخانکردووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ جگەلەوەی زۆرێک لە نازناوەکانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بەدەستهێناوە، لە یۆرۆی 2016دا سەرکردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد و نازناوەکەی لەگەڵدا بەرزکردنەوە، لەمساڵیشدا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو لیگای ئیسپانیای بۆ شاهانەییەکان بەدەستهێناوە.

محمد سلێمان
Top