بە وێنە ... مێسی بۆندەكەی نوێنەكردەوە و رووی كردە دوورگەی ئیبیزا

بە وێنە ... مێسی بۆندەكەی نوێنەكردەوە و رووی كردە دوورگەی ئیبیزا
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بەبێ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کەتەلۆنیای بەجێهێشت و پشووەکەی بردە دوورگەی ئیبیزا.

دوای بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی بەرازیل بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لەو یارییە دۆستانەی لە ئوسترالیا کرا، مێسی گەڕایەوە بارسێلۆنا و لە دوورگەی ئیبیزا چاوی بە سیسک فابریگاس و خێزانەکەی کەوت، سەرەرای ئەوەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردبووە كە مێسی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گەڕاوەتە بارسێلۆنا، بەڵام بەبێ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە کەتەلۆنیای بەجێهێشت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، مێسی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئامادەیە و هەردوولا لەسەر تەواوی مەرجەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن و بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا یاریزانەکە گرێبەستەکەی تاوەکو 2022 لەگەڵ بلاوگرانا نوێدەکاتەوە.

مێسی 12 مانگی ماوە گرێبەستەکەی کۆتاییبێت و لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نزیکبووەتەوە و بە نوێکردنەوەشی کۆتایی بەهەموو ئەو دەنگۆیانە دەهێنێت کە باسیان لە چوونی ئەو یاریزانە لە بارسا کردووە.





محمد سلێمان
Top