میلان چوارەم گرێبەستی ئەنجامدا
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت رایگەیاندووە، سیلڤا بۆ ماوەی 5 ساڵ بەرامبەر 38 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی میلان دەکات و داوای درێسی ژمارە 10 لە یانەکە کردووە و بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی هێلی هێرشبەری یانەکە بکات.
جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەوانی بەناوبانگی ئیتالی ڤیدیۆی کاتی گەیشتنی ئاندرێ سیلڤای بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان.
گواستنەوەی ئاندرێ سیلڤا بۆ میلان دەبێتە چوارەم گرێبەستی هاوینە گواستنەوەی ماتیۆ موساکیۆ، فرانک کیسی و ریکاردۆ رۆدریگێز.
محمد سلێمان
