چەند زانیاریەكی نوێ لەبارەی دووانەكەی رۆناڵدۆ و دایكیان ئاشكرا كرا
زە سەن نوسیویەتی و دەڵێت: ئەو ئافرەتەی بە پارە تۆوی رۆناڵدۆی ھەڵگرتووە تا مندالێکی بۆ دروست بکات خەڵکی ئەمریکایە و ناوی ئێس ئەی سی یە، بە پێی زانیاریەکان ھەرچەندە رۆناڵدۆ بۆ یەک منداڵ ئەو کارەی کردووە بەڵام کە دوانە دەرچووە زیاتر خۆشحاڵ بووە.
هەروەها رۆناڵدۆ لە بەرامبەر ئەو کارە 15 ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە کە بەشێکی زۆری بەر ئەو ئافرەتە کەوتووە، ھەر بە پێی زانیاریەکان دوانەکەی رۆناڵدۆ کور و کچێکن و ناویان نراوە ئیڤا و ماتیۆ.
محمد سلێمان
