ئیسكۆ كۆتا بریاری لەبارەی مانەوەی لە ریال مەدرید دا
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لێدوانەكانی ئیسكۆی بڵاوكردۆتەوە كە لەدوای یاری ئیسپانیا و مەقدۆنیا قسەی بۆ رۆژنامەنوسان كردووە و لەبارەی داهاتووی خۆی ئاخاوتووە.
ئیسكۆ دەڵێت: لەراستیدا ئەمە باشترین ساتەكانی خۆمە لەگەڵ هەڵبژاردە و یانەكەم، من هەست بە دڵخۆشییەكی رەها دەكات.
ئەو وتیشی: من بەختێكی زۆرم هەیە كە یاریزانی یانەی ریال مەدریدی باشترین یانەی جیهانم، هەروەها لەگەڵا باشترین هەڵبژاردەی جیهان یاری دەكەم.
لەبارەی داهاتووی خۆی، ئیسكۆ وتی: من پێشتر وتوومە و ئێستاش دووپاتی دەكەمەوە، من یاریزانی ریال مەدریدم و هەر لەو یانەیە دەمێنمەوە.
محمد سلێمان
