رافایل نادال پاڵەوانی رۆلاند گارۆسی بە دەستهێنا

رافایل نادال پاڵەوانی رۆلاند گارۆسی بە دەستهێنا
رافایل نادالی تێنسزانی ئیسپانی بۆ جاری 10مین لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی رۆلاند گارۆس، دوای بردنەوەی لە ستانیسلاس ڤافرینکای سوێسری.

لە یاری کۆتاییدا هەردوو تێنسزانەکە رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و نادال یارییەکەی بردەوە و بۆ جاری 10مین لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی رۆلاند گارۆس.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا نادال بەهێزەوە دەرکەوت و ئەم کۆمەڵەیەی بە ئاسانی و بە ئەنجامی شەش دوو بردەوە.

لە کۆمەڵەی دووەمیشدا نادال بە هەمان شێوەی بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و ئەم کۆمەڵەیەشی بە ئەنجامی شەش سێ بردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەمدا نادال بە ئەنجامی شەش یەک سەرکەوت و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە.

دوای بردنەوەی ئەم نازناوە، نادال بۆ جاری 10مین لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی رۆلاند گارۆس، کە ژمارەیەکی پێوانەییە و هیچ یاریزانێک ئەم ژمارەیەی تۆمارنەکردووە.

محمد سلێمان
Top