چێڵسی و رۆدریگێز لەیەكتری نزیكن

چێڵسی و رۆدریگێز لەیەكتری نزیكن
یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەسەرکەوتن بەسەر یانەکانی مانچێستەر یونایتد، پاریس سانجێرمان و ئینتەرمیلان نزیکبووەتە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی خامیس رۆدریگێز، ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی سەرکەوتوو بووە لە رازیکردنی رۆدریگێز بۆ ئەوەی یاریزانەکە پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکە بکات و چێڵسی سەرکەوتن بەسەر هەموو یانەکانی دیکە بەدەستبهێنێت.

رۆژنامەکە ئەوەی راگەیاندووە، ریال مەدرید بەرامبەر 70 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە دەبێت، لەکاتێکدا لەو کاتەوەی ئۆسکار لە چێڵسی چووەتە چین داوای ئەو یاریزانە دەکات.

خامیس رۆدریگێز لە ساڵی 2014 بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و لە مۆندیالی رابردووشدا بووە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە.

محمد سلێمان
Top