پزیشکەکان بۆ ریۆس: تا 2018 یاری بۆ تۆ كۆتایی هاتووە
دوای دووچاربوونی بە پێکان لە فایناڵی جامی ئەڵمانیا لە مانگی رابردوو، ریۆس بەهیوابوو بەزوویی لە پێکانەکەی چاکبێتەوە، تاوەکو بەشداری لە جامی کیشوەرەکان بکات ، بەڵام بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ لێکدانی بەستەرەکانی ئەژنۆی لە چوارشەممەی رابردوو، پزیشکەکان پێیان راگەیاندووە، تاوەکو ساڵی 2018 بیر لە تۆپ مەکەوە و قاچت بەری ناکەوێت.
ریۆس زۆر بێ شانس بووە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لە مۆندیالی 2014ی بەرازیل و یۆرۆی 2016ی فەرەنسا هەر بەهۆی پێکان نەیتوانی بەشداری بکات، لەکاتێکدا ئەو لە هەردوو کاتەکدا لە لووتکەی ئاستبەرزیدابوو.
محمد سلێمان
