بوفۆن كاتی وازهێنانی لە یاریكردن راگەیاند

بوفۆن كاتی وازهێنانی لە یاریكردن راگەیاند
جیانلویجی بوفۆن، گۆڵچی یانەی یۆڤانتۆس بیر لەوە دەکاتەوە کە لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا واز لە یاریکردن بهێنێت.

بوفۆن ساڵی داهاتوو تەمەنی دەبێت بە ٤٠ ساڵ، دەیەوێت لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا واز لە یاریکردن بهێنێت و بیر لەم کارە دەکاتەوە، هاوکات سورە لەسەر ئەوەی کە بەشداری مۆندیالیش لەگەڵ ئیتاڵیا بکات.

بوفۆن بەم دواییە هەلێکی گەورەیان لە بەردەمدابوو بۆ ئەوەی کە نازناوی چامپیۆنس لیگ ببەنەوە، بەڵا ریاڵ مەدرید توانی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستبێنێت و جاریکی تر یۆڤانتۆسی لەو نازناوە بێبەشکرد.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بوفۆن ڕایگەیاند، ئەمە دواین وەرزی دەبێت لە تۆپی پێدا بۆ یانەکان، بیر لەوە دەکاتەوە کە لەگەڵ ئیتاڵیا بە باشترین ئاستەوە بەشداری مۆندیال بکات.

بوفۆن دەڵێت: لە ڕابردوودا وتومە نامەوێت نامەوێت ببمە ڕاهێنەر لە داهاتوودا، لە دوای وازهێنانم کەمێک پشوو دەدەم و پلان بۆ داهاتوو دادەنێم.

محمد سلێمان
Top