هەردوو شاندی مۆناكۆ و ریال مەدرید لە گفتوگۆدان لە بارەی مباپی

هەردوو شاندی مۆناكۆ و ریال مەدرید لە گفتوگۆدان لە بارەی مباپی
بە پێی پێگەی ئۆک دیاریۆ بڵاوی کردەوە کە ئەمرۆ جێگری سەرۆکی یانەی مۆناکۆ ڤادیم فاسیلیڤ گەشتە شاری مەدرید و لە یەکێک لە ھوتێلەکانی ئەو شارە لەگەڵ چەند ئەندامێکی دەستەی کارگێری یانەی ریال مەدرید کۆبونەتەوە.

پێگەی ئۆک دیاریۆ رایگەیاند كە هەردوو لا باسیان لە چۆنیەتی گواستنەوەی ھێرش بەرە لاوەکەی یانەی مۆناکۆ (مباپی) کردووە بە پێی ئەو سەرچاوانەش فرۆشتنی مۆراتا و جەیمس یەکلا بۆتەوە بە پارەی ئەو 2 یاریزانە ریاڵ مەدرید ھەوڵ دەدات چەند یاریزانێک بکرێت کە گرنگترین و یەکەم یاریزانیش مباپی دەبێت.

محمد سلێمان
Top