لە وەرزی نوێ ئیبراهیمۆڤیج لە خولی ئەمریكا دەبینرێت

لە وەرزی نوێ ئیبراهیمۆڤیج لە خولی ئەمریكا دەبینرێت
رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى ئاشکراى کرد، زەلاتان ئیبراهیمۆڤیج لەچەند رۆژى داهاتوودا بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت و گرێبەست لەگەڵ یانەى لۆس ئەنجلوس گالاکسی ئەو وڵاتە ئیمزا دەکات.

بەپێى هەواڵى رۆژنامەکە، ئیبراهیمۆڤیج کەمترین گرێبەستى لەیانەکانى ئەوروپاوە پێشکەش کراوە و پێشترین یانە ئەمریکیە هەوڵى گواستنەوەى یاریزانە سویدیەکەى داوە.

ئیبراهیمۆڤیج لە یارى مانچستەر یونایتد بەرامبەر ئەندەرلەختى بەلجیکى دووچارى پێکنا هات و بەو هۆیەشەوە مانچستەر یونایتد نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى ڕەتکردەوە و یاریزانەکە پێویستى بە سێ مانگى تر هەیە تا بەتەواوى پێکانەکەى تێپەڕێنێت.

محمد سلێمان
Top