ئۆستاپیکۆی لاتیڤیایی بووه‌ پاڵه‌وانى ئافره‌تانى تێنسی رۆلاند گارۆس

ئۆستاپیکۆی لاتیڤیایی بووه‌ پاڵه‌وانى ئافره‌تانى  تێنسی رۆلاند گارۆس
ئۆستاپیکۆی لاتیڤیایی بووه‌ پاڵه‌وانى ئافره‌تانى تێنسی رۆلاند گارۆس و بووه‌ یه‌كه‌م یاریزان له‌ مێژوودا له‌ ته‌مه‌نى 20 ساڵى نازناوێكى گراندسلام ده‌سته‌به‌ر بكات.

لە پاڵەوانێتی تێنسی رۆلاند گارۆسدا لەسەر ئاستی کچان، سیمۆنا هالیپی رۆمانی و ئێلینا ئۆستاپیکۆی لاتیڤیایی لە یاری کۆتاییدا رووبەڕووی یەکدی بوونه‌وه‌و تێنسزانه‌ لاتیڤیاییه‌كه‌ توانى به‌ ئه‌نجامى 4-6, 6-4, 6-3 سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سیمۆنا تۆماربكات و نازناوى ئه‌مساڵى رۆلاند گارۆس ده‌سته‌به‌ر بكات.

یێلینا یەکەم یاریزانی لاتیڤییە بە درێژایی پاڵەوانێتییەکانی رۆلاند گارۆس بگاتە یاریی کۆتایی، هەروەها دوای 34 ساڵ یەکەم جارە یاریزانێکی بێ ریزبەند بگاتە فایناڵی رۆلاند گارۆس.

محمد سلێمان
Top