یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چاوەڕوانی حکومەتە
ماوەی دوو ساڵ دەبێت یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ھیچ بڕە بودجەیەکی بۆ خولەکانی تۆپی پێی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان وەرنەگرتووە ، لە ئێستاشدا یانەکانی کوردستان خەریکی ئامادەکارین بۆ دەستپێکی خولی پلە یەکی کوردستان کە تاکوئێستا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ھیچ گرنتەیەکی نەداوەتە یانەکان بۆ دەستپێکی وادەی یارییەکانی وەرزی نوێ خولی پلە یەکی کوردستان، لەبارەی دەستپێکی وادەی خولەکەش مامۆستا دڵشاد ساڵح ئەندامی یەەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" تاکو ئێستا چاوەڕوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانین بۆ ئەوەی وەڵامان بداتەوە کەوا بودجەکەمان بۆ سەرف بکات بۆ ئەوەی کاتی دەستپێ:ی خولەکە دیاری بکات، بەڵام ماوەی دووساڵ دەبێت ھیچ بڕە بودجەیەکمان وەرنەگرتووە لەسەر ئەوەی خولەکان پێ بەرێوە ببەین ، لەبارەی پەیدا کردنی سپۆنسەریش لەلایەن کۆمپانیا و شوێنەکانی تر ،دڵشاد ساڵح گوتی" ھەوڵی خۆمان داوە بۆ ئەوەی سپۆنسەر پەیدا بکەین بەڵام تاکوئێستا کەس ڕەزامەندی دەرنەبریوە بۆ ھاوکاری کردنمان بۆیە جارێک چاوەڕوان دەبین ھەتاکو شتێک بەشتێک بکەین بۆ ئەوەی بتوانین خولی پلە یەکی یانەکانی کوردستان دەست پێبکەین، چونکە ماوەیەکە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان تەواو بووە ، یانەکانیش لە چاوەڕوانی ئەوەدان وادەی دەستپێکی خولەکان دیاری بکرێت.
کارزان کانەبی
