سەیدسادق دەست بە ئامادەکارییەکانی دەکات

سەیدسادق دەست بە ئامادەکارییەکانی دەکات
سەیدسادق دەست بە ئامادەکارییەکانی دەکات
یانەی سەیدسادقی میوانی تازەی خول پلە یەکی یانەکانی کوردستان کە تاکو ئێستا وادەی دەستپێکی خولەکە دیار نییە و یانەکانیش ھەر یەکەو لە ڕاستە خۆی خەریکی ئامادەکارییەکانە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامێکی باش بەدەست بھێنێت، تاقە یانەکەی دەڤەری شارەزووریش ئەمساڵ دەیەوێت ھەر چی نەبێت بەدەستی بەتاڵ بەخولەکە نێیتە دەرەوە ،یانەی سەید سادقیش کە وەرزی ڕابردوو توانی بە ئاستێکی بەرز لە پلەی دووەوە خۆی بگەینێتە ریزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان و ئێستاش کە بەشداری دەکات ئامانجی خۆی ھەیە لە خولەکە، لە بارەی ئامادەکارییەکان تیپەکەش دکتۆر نازم شێخ جەبار ڕاھێنەری یانەی سەید سادق بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەمساڵ دەمانەوێ بە شێوەیەکی جیاواز بەشداربین لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان کە تاکو ئێستا وادەی دەستپێکردنی دیاری نەکراوە ، ئەم ساڵ ئێمە تەنیا بۆ مانەوە یاری دەکەین لە خولی پلە یەکی کوردستان چونکە ئیدارەی یانەکەمان تەنیا مانەوەی دەوێ لە خولەکە ، لەبەر ئەوەی ئێمە ئەو پارە زۆرەمان لە بەر دەست نییە بۆ ئەوەی بتوانین یاریزانی باش بھێنین وەکو ھەندێک لە تیپەکان کە ئامادەکارییەکانیان پێش ئێمە دەست پێکردووە و باری داراییان لە ئێمە باشترە ، ئێمە ئامادەکارییەکانمان ساردی پێووە دیارە ئەویش بەھۆی دیار نەبوونی کاتی خولەکەیە ، لە لەبارەی گرفتەکانیش گوتی " گرفتی داراییمان ھەیە تازە مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردووی یاریزانان دراوە بۆیە ئەوەش گرفتە ، بەڵام ئێمە پشت بە کوڕانی شارەزوو دەبەستین لەم خولە چەند یاریزانێکیش لە دەوروبەری سەید سادق دەھێنین ، ئێمە ئامانجمان ھەیە و کۆڵ نادەین چونکە خاوەن ژمارەیەکی زۆری ھاندەرانی وەرزشین ، ئەو ئەرکە قورسەش دەکەوێتە سەر شانی من و ئیدارەی یانەکە ئەزموونی یاریزانانی ئێمە زۆر باشە .
کارزان کانەبی
Top