لە گرێبەستە نوێكەی مێسی بری هەڵوەشاندنەوەی خەیاڵییە

لە گرێبەستە نوێكەی مێسی بری هەڵوەشاندنەوەی خەیاڵییە
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان بەشێکی وردەکارییەکانی گرێبەستە نوێیەکەی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینیان لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا ئاشکراکردووە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ هەواڵێکی رادیۆی کادینا سێری بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، بەرپرسانی بارسێلۆنا نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی مێسیان لە 250 ملیۆن یۆرۆ بۆ 400 ملیۆن یۆرۆ بەرزکردووەتە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، هەموو شتێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە کۆتاییهاتووە، تەنیا ماوە بەفەرمی رابگەیێنرێت و دوای چەند مانگێکی دوور و درێژ هەردوو لا گەیشتوونەتە رێککەوتن.

محمد سلێمان
Top