به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دیبالا مانچێستەر یونایتدی بێ هیوا كرد
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان له كاژێره‌كانی رابردوودا باسیان له‌وه‌كرد، خۆزێ مۆرینیۆ پاولۆ دیبالای كردووه‌ته ئامانجی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی بیباته تیپه‌كه‌یه‌وه، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شوێنی وه‌ین روونیی كاپتنی تیپه‌كه‌ی، كه ئه‌مه‌ی دوایی پێناچێت وه‌رزی داهاتوو له ریزی رێد دێڤلزدا به‌رده‌وام بێت.
به‌ڵام رۆژنامه‌ی میترۆ لێدوانی پێر پاولۆ تریۆلزیی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دیبالای گواسته‌وه، كه ده‌ڵێت: دیبالا مانگی رابردوو گرێبه‌ستێكی نوێی له‌گه‌ڵ یوڤیدا واژۆكرد، ئه‌و له تۆرینۆ
دڵخۆشه.
محمد سلێمان
