دۆنارۆما لە پێناو ریال مەدرید گرێبەستەكەی لەگەڵ میلان نوێ ناكاتەوە

دۆنارۆما لە پێناو ریال مەدرید گرێبەستەكەی لەگەڵ میلان نوێ ناكاتەوە
پێگەی سکای سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە کە ساڵی 2018 گرێبەستی دۆنارۆما گۆڵپارێزی یانەی ئەی سی میلان لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی دێت بۆیە لە ئێستادا یانەی میلان ھەموو ھەوڵێک دەدات گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە نوێ بکاتەوە.

بەڵام هەمان سەرچاوە ئەوشی رگەیاندووە كە دۆنارۆما نایەوێت لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵیە بمێنێتەوەو دەیەوێت پەیوەندی بە باشترین یانەی جیھانەوە بکات ئەویش ریاڵ مەدریدە بۆیە ئەگەر یانەی میلان بە بۆندەکەی ریاڵ رازی نەبێت ئەوا دۆنارۆما ساڵی 2018 بە گرێبەستێكی ئازادانە دەچێتە یانەی ریاڵ مەدریدەوە.

محمد سلێمان

Top