ڤێراتی بە 3 مەجی قورسەوە ئامادەیە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات
پێگەی کالچیۆ میرکاتۆش بڵاوی کردۆتەوە کە ڤیراتی 3 مەرجی خستۆتە بەردەم یانە کەتەلۆنیەکە بۆ چونی بۆ ئەو یانەیە، مەرجی یەکەمی ڤیراتی ئەوەیە کە یەکێک بێت لەو یاریزانانەی لە تیپەکە قسەی بروات یان یەکێک بێت لە نێوان کاپتنەکانی بارسا واتا دوای پیکی و میسی و ئینێستا وەک کاپتن ھەژمار بکرێت، داواکاری دووەم ئەوەیە کە ئەگەر بارسا شێوازی 4-3-3 ش پەیرەو بکات یان ھەر شێوازێکی تر دەبێت لە پێکھاتەی سەرەکیدا بێت، داواکاری سێیەمیش ئەوەیە کە موچەکەی لە نێو یاریزانانی ناوەندی تیپەکە ھاوشیوە بێت لانی کەم موچەکەی لە راکیتیچ کەمتر نەبێت.
محمد سلێمان
