نادال دوای بردنەوەی نزیكە لە بردنی پاڵەوانێتیی رۆلاند گارۆس
نادال لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا رووبەڕووی پابلۆ کارینۆ بوستای هاونیشتمانی بوویەوە و دوای کشانەوەی بوستا لە یارییەکە بەهۆی پێکانەوە نادال گەیشتە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.
چوارەمی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکە کۆمەڵەی یەکەمی بە شەش دوو بردبووە و لە کۆمەڵەی دووەمدا بە دوو گێمی بێبەرامبەر لە پێشەوەبوو کاتێک پابلۆ کارینۆ خۆی لەیارییەکە کێشایەوە، لە قۆناخی داهاتووشدا خاوەنی 9 نازناوی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی دۆمینیک تیمی نەمسایی دەبێتەوە کە ئەویش سەرکەوتنی بەسەر نۆڤاک جۆکۆڤیچ بەدەستهێنا.
محمد سلێمان
