بە وێنە ... بارسێلۆنا و ئارسناڵ لەسەر گواستنەوەی یاریزانێك گەیشتنە رێككەوتن

بە وێنە ... بارسێلۆنا و ئارسناڵ لەسەر گواستنەوەی یاریزانێك گەیشتنە رێككەوتن
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەگەڵ یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی هیکتۆر بیێرین، یاریزانی پێشووی یانەکە بگەڕێتەوە یانە کەتەلۆنییەکە بەرامبەر 50 ملیۆن پاوەند.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، بارسێلۆنا ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لەگەڵ ئارسیناڵ گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی یاریزانەکە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە بۆ بەهێزکردنی باڵی چەپی بەرگری یانەکە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە دڵخۆشی خۆی بە گرنگیپێدانی بارسێلۆنا راگەیاندووە و ماڵباتەکەشی پێشوازی لە گەڕانەوەی کوڕەکەیان بۆ کەتەلۆنیا دەکەن.

زە سەن ئەوەشی راگەیاندووە، بیێرین کۆبوونەوەی لەگەڵ ئارسین ڤینگەر کردووە و ئەو راهێنەرەی رازیکردووە بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا یاریزانەکە پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

بەپیێ هەواڵی رۆژنامەکە بارسێلۆنا جگە لە بیێرین لەگەڵ نێلسۆن سامیدۆ، بەرگریکەری پۆرتوگالی یانەی بێنفیکاش لە گفتوگۆدایە و دەیەوێت ئەو یاریزانەش بە 48 ملیۆن یۆرۆ بباتە ریزەکانی.

هیکتۆر بیێرینی 22 ساڵ سەرەتای کاروانی وەرزشیی لەگەڵ بارسا بووە و ساڵی 2011 پەیوەندیی بە ئارسیناڵ کردووە و بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە بووەتە جێگەی سەرنجی زۆر یانەی بەهێز.



محمد سلێمان
Top