مۆرینیۆ پەیوەندی بە ئۆبامیانگەوە كرد و ناشتوانێت رەتی بكاتەوە

مۆرینیۆ پەیوەندی بە ئۆبامیانگەوە كرد و ناشتوانێت رەتی بكاتەوە
رۆژنامەی دەیلی میل بڵاوی كردۆتەوە كە خۆسێ مۆرینیۆ راھێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ھێرش بەرەكەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئۆبامیانگ_ەوە كردووە.

سەرچاوەكە راشیگەیاندووە كە پەیوەندی كردنی مۆرینیۆ بە یاریزانی زەرد پۆشەكان بۆ ئەوەبووە تا رازی بكات پەیوەندی بە یانەكەیەوە بكات و وەرزی داھاتوو بە درێسی مان یونایتدەوە یاری بكات.

بەڵام تا ئێستا راستی وەڵامی ئۆبامیانگ ئاشكرا نەبووە كە چی وەڵامی مۆرینیۆ داوەتەوە رۆژنانەكە نوسیویەتی كە پێناچێت ئۆبامیانگ یان ھەر یاریزانێكی تر بتوانێت داواكاری مۆرینیۆ رەتبكاتەوە.

محمد سلێمان
Top