ئاگاداری خشتەو كاتی یاریە دۆستانەییەكانی ئەمرۆ بن
لە درێژەى ئامادەکاریەکان و یارییە دۆستانەکانى هەڵبژاردەکانى جیهان، ئەمشەو کاتژمێر: 9:45 خولەک و لە شارى نیسى فەڕەنسا، هەردوو هەڵبژاردەى ئیتاڵیا و ئۆرۆگواى رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
ئەم یارییە لە چوارچێوەى ئامادەکاریەکانى ئیتاڵیایە بۆ پاڵاوتنەکانى مۆندیالى ٢٠١٨ى روسیا، کە بڕیارە لە ١١ى ئەم مانگەدا میواندارى لیشتنشتاین بکات.
لە یارییەکى دۆستانەى تردا و کاتژمێر: 10:30 خولەکی شەو، هەڵبژاردەى ئیسپانیا لە خاکى خۆیدا، میواندارى هەڵبژاردەى کۆڵۆمبیا دەکات.
ئەم یارییەش ئامادەکارى هەڵبژاردەى ماتادۆرەکان دەبێت بۆ رووبەڕووبونەوەى مەقدۆنیا لە پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئەوروپا بۆ گەشتن بە مۆندیال و بڕیاریشە یارییەکە لە ١١ ئەم مانگەدا لە شارى مۆرسیاى ئیسپانیا بەڕێوەبچێت.
محمد سلێمان
