زێدان بۆ وەرزی نوێ گڵۆپی سەوزی بۆ 7 یاریزانی بۆ رۆیشتن لە یانەكە دەكردوە

زێدان بۆ وەرزی نوێ گڵۆپی سەوزی بۆ 7 یاریزانی بۆ رۆیشتن لە یانەكە دەكردوە
رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی دەكاتەوە، زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید دەرگای رۆیشتنی بۆ (7) یاریزان كردۆتەوە بۆ ئەوەی ریزی تیپەكە بەجێبهێڵن.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی نوسیویەتی: زێدان لیستێكی ئامادە كردووە بۆ ئەوەی لەماوەی (1) مانگ (7) یاریزان ریزی ریال مەدرید بۆ یانەیەكی دیكە بەجێبهێڵن.

وەك سەرچاوەكە ئاشكرای كردووە: هەریەكە لە پیپی و كوینتراو بەفەرمی ریزی یانەی ریال مەدریدیان بەجێهێشتووە.

لەبارەی ناوی پێنج یاریزانەكەی دیكەش، رۆژنامەی ماركا نوسیویەتی: خامێس رۆدریگێز و ئەلڤارۆ مۆراتا و دانیلۆ و كاسیا پاڵێوراون بۆ ئەوەی ریزی ریال مەدرید بەجێبهێڵن.

محمد سلێمان
Top