بە فەرمی ... سپالێتی بۆ دوو وەرز مەشقی ئینتەر میلانی پێ راسپێردرا
رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەدەن سپالێتی رەزامەندی پیشانداوە بۆ دوو وەرز ببێتە راهێنەری ئینتەرمیلان سپالێتی لە لێدوانێکیدا خۆشحاڵی خۆی پیشاندا بەوەى پۆستی راهێنەرایەتی یانەى ئینتەرمیلانی وەرگرتوەو هیواشی خواست یەکەم هەنگاوی ئەوە بێت کە یانەکە سەربخاتەوە بۆ چامپیۆنز لیگ.
پاش گەیشتنی بۆ فرۆکەخانەى میلانۆ پیشبینی دەکرێت رۆژی چوار شەممە سپالێتی بە راگەیاندنەکان بناسێنرێت.
محمد سلێمان
